ئابووری
ئێران له‌باره‌ى تمه‌ن بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندیی ئێران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره‌كانى سه‌ر به‌هاى تمه‌ن، بڕیاریدا سه‌دان ملیۆن دۆلار بخاته بازاڕه‌وه.
بانكى ناوه‌ندیی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه "بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر بەهای تمەن و پشتگیری‌کردن لە دراوەکەی، بڕیاریداوه له رۆژانى داهاتوو بڕى 500 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوه، ئه‌و كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به رێژه‌یه‌كى كه‌م چاره‌سه‌رى دابه‌زینى به‌هاى دراوه‌كه‌ى بكات".
ناسر ئیسماعیل، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سزاكانى ئه‌م دوایه‌ى یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسان، كاریگه‌ریی خراپى له‌سه‌ر به‌هاى تمه‌ن هه‌بوو، به‌هۆیه‌وه به‌هاى تمه‌ن دابه‌زى، پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به‌هاكه‌ى زیاتر دابه‌زێت".
له سێ ساڵى رابردوو به‌هاى تمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه، له دواى سزاكان له ساڵى 2018، به‌هاى تمه‌ن ده‌ستى به دابه‌زینكردووه و ئێستا 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 11 ملیۆن تمه‌نى ئێرانییه.
ع
بیروڕا



