ئابووری
نرخی سووتەمەنی لە هەرێم بەرزکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە دانووستانەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق داوای دابینکردنی بەشێک لە نەوتی هەرێمی کوردستانیان کردووە تاوەکو بە نرخی حکومی بیدەن بە خەڵک بەڵام لەئێستادا نرخی سووتەمەنیان لەسەر هاوڵاتییان گرانتر کردووە و ئەمەش تاوانی بەغدا نییە.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرپرسانی حکومەتی هەرێم داوایان لە حکومەتی عیراق کردووە کە بەنزین بەنرخی (450) دینار و نەوتی سپی بە (30 هەزار) و گازوایل بە نرخی هەرزان نەدات بە خەڵک و ئەوان خۆیان سووتەمەنی دابین دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە رۆژانە بڕی (50 هەزار) بەرمیل نەوتی بۆ بگەڕێنێتەوە تاوەکو بە نرخی حکومی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان پێ دابین بکات، بەڵام نەک نرخیان هەرزان نەکرد بەڵکو بۆ هەر لیترێک بەنزینی (کار) بە جوملە (50 دینار) چووەتەسەر نرخەکەی، یەک بەرمیل گازوایل (20 دۆلار) لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و نەتی سپیش گران بووە کە ئەمەش تاوانی حکومەتی عیراق نییە".
ب ح

بیروڕا