ئابووری
داهاتی مانگی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
داهاتی نانەوتیی مانگی رابردووی سنووری پارێزگاكانی (سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەكانی (گەرمیان و راپەڕین) بەراورد بە مانگی رابردوو بە رێژەی 12% کەمیکردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە "کۆی داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە مانگی ئەیلولدا (62 ملیار و 433 ملیۆن) دینار بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داهاتی مانگی ئەیلول بریتییە لە ( 54 ملیار و 701 ملیۆن) دینار بە شێوەی نەختینە (کاش) و (حەوت ملیار و 728 ملیۆن) دیناریش بە چەک بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆی گشتیی داهاتی نانەوتی لە سنووری پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (گەرمیان و راپەڕین) لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 685 ملیار و 437 ملیۆن دینار".
ب ح

بیروڕا