ئابووری

پەرلەمانتارێک: هیچ مووچەیەک نافەوتێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک: هیچ مووچەیەک نافەوتێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشاکرایکرد بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، مووچەی مانگەکانی (هەشت و نۆ)  و دواتریش تا کۆتایی ساڵ بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دابینکراوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026، دەکەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان، لەبەرئەوە پێدەچێت مووچەی چەند مانگێکی ساڵی 2026یش بەهەمان میکانیزمی رێککەوتنەکەی ئێستا بۆ هەرێم خەرج بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە حکومەتی عیراق مووچەی مانگەکانی (هەشت و نۆ) و مانگەکانی دواتر بۆ هەرێم بنێرێت، بەپێی رێککەوتنەکەش هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan