ئابووری
ئەپیكور راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ( ئەپیكور) كە لە كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت پێکهاتوون، راگەیەندراوێكیان لەبارەی وەرگرتنی پارەی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاوكردەوە.
ئەپیكور رایگەیاند "بەپێی یاسای بودجەی عیراق، بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت كە رادەستی (سۆمۆ) دەكرێت، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 16 دۆلار دەدات بە کۆمپانیاکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا قەرەبووی پارەی شایستەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئەو نەوتە دەكاتەوە؛ كە لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بەرهەمدەهێنرێت و رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بازرگانێكی دیاریكراو نەوتەكە دەفرۆشیت و شایستەی كۆمپانیاكان لە هەژماری (ئیكسرۆ)ی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت دادەنێت، ئەمەش گەرەنتی پێدانی شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت دەکات".
ب ح

بیروڕا