ئابووری
شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و هەوڵدەدەن بەرپرسانی بەغدا بە 120 ملیار دیناری مانگانە رازی بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "ئامانج لە سەردانی شاندەکە گفتوگۆ و رێککەوتن لەبارەی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەنجامی گفتوگۆکان چارەنووسی مووچەی مانگی ئاب (8) یەکلایی دەکاتەوە، چونکە بەغدا داوای (160 بۆ 170 ملیار ) دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات و لە بەرانبەردا ناردنی مووچە رەتدەکاتەوە".
ب ح

بیروڕا