ئابووری

داهاتى هه‌فته‌ى رابردووى سلێمانى كه‌میكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى هه‌فته‌ى رابردووى سلێمانى كه‌میكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى داتایه‌كى سایتى شه‌فافیه‌ت بۆ داهاتى نانه‌وتى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، داهاتى نانه‌وتى زیاتر له‌ چوار ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌.

به‌پێى سایته‌كه‌ "داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو له‌ 27ى مانگى نۆ تا 3ى مانگى 10، 17 ملیار و 888 ملیۆن و 150 هه‌زار دینار بووه‌، له‌كاتێكدا، داهاتى هه‌فته‌ى رابردووتر 22 ملیار و 20 ملیۆن و 666 هه‌زار دینار بووه‌".

داهاتى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و دوو ئیداره‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، تا ئێستا دیار نییه‌ داهاتى نانه‌وتى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك به‌ ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانیانه‌وه‌ چه‌نده‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan