ئابووری
عیراق ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم زیادبكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، عیراق ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه به‌رزبكاته‌وه و رێژه‌كه بگه‌یه‌نێته ئاستێكى به‌رز.
به‌پێى ئاژانسه‌كه رإکان کەریم، یه‌كێك له بەرپرسانی سۆمۆ له کۆنفڕانسێکى لەندەنى پایته‌ختى به‌ریتانیا راگه‌یاند "ئەو کۆمپانیایانه‌ى كه بەپێی گرێبەستە پێشووەکان قەرزیان لای حکومەتی هەرێم ماوە، لە تەرخانکردنی وەجبە هەناردەییەکان پێشینه‌یان هەیە، چونکه دوای رێککەوتنەکەی ئەم دواییە، سۆمۆ بازاڕى نەوتی هەرێمی لە ئەستۆیە".
باسى له‌وه‌شكردووه "هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا تا ساڵی 2026 بۆ زیاتر لە دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە".
رۆژى رابردوو هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه "نەوتهەڵگری واسینا بۆ وەرگرتنی باری 700 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێ لە بەندەی جیهانی توركى لە ڕێکەوتی 2ی تشرینى یه‌كه‌م جێگای بۆ تەرخان کراوە کە ئەوە دەبێتە یەکەم نەوتهەڵگرێک کە دوای رێكکەوتنی بەغدا و هەولێر نەوت بار بكات".
ع
بیروڕا



