ئابووری

شۆفێرانى تێرمیناڵى شاره‌زوور مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى 50 دینارى ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێرانى تێرمیناڵى شاره‌زوور مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى 50 دینارى ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

دواى 15 ساڵ له‌ مامه‌ڵه‌نه‌كردن پێوه‌ى و لابردنى له‌ مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ و كاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیی عیراق، جارێكى تر مامه‌ڵكردن به‌ دراوى جۆرى 50 دینارى عیراقى له‌ ناو شۆفێرانى تێرمیناڵى شاره‌زوور ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

لە دواى پرۆسه‌ى ئازادى عیراق له‌ ساڵی 2003 و ده‌ركردنى دراوى نوێ، یه‌كێك له‌ جۆره‌كانى دراو، ٥٠ دیناری كاغه‌زبوو به‌ ره‌نگى مۆر، ئەم پارەیە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى بازاڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌ده‌گونجا، هه‌رزوو مامه‌ڵكردن پێوه‌ى راگیراو له‌ ناو مامه‌ڵه‌كانى رۆژانه‌ جێگه‌ى نه‌بووه‌.

بانكى ناوه‌ندیی له‌ ساڵى 2010 به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیی مامه‌ڵكردنى به‌ دراوى جۆرى 50 دینارى لابرد، به‌ڵام دواى 15 ساڵ، جارێكى تر بۆ كاروبارى رۆژانه‌و مامه‌ڵه‌كردن، شۆفێرانى تێرمیناڵى شاره‌زوور ئه‌و پاره‌یه‌ به‌كارده‌هێننه‌ و كارى خۆیانى پێ به‌ڕێده‌كه‌ن له‌نێوان شۆفێران و تێرمیناڵ، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ى تێرمیناڵ به‌كارنایه‌ت.

تێرمیناڵی شارەزوور بەڕێژە لەگەڵ شۆفێرەکاندا مامەڵە دەکات، ئەو ڕێژەیە زۆرجار ورد دەبێتەوە بۆ 50 دینار و 100 دینار و 150 دینار، ئەمەش کەمتر لە 250 دینارە کە لە ئێستادا کەمترین پارەی کاغەزی عیراقە، هەر بۆیە 25 و 50 و 100 دیناری فلس و 50 دیناری کاغەز بۆ ئەم مامەڵەی رێژەییە لە نێوان تێرمیناڵ و شۆفێراندا بەکاردێت تاوەکو هەردوولا حەقی خۆیان بە تەواوی وەربگرن.

ع
Qaiwan
Qaiwan