ئابووری

عەبدولغەنی: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدولغەنی: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەکراوە
مەودا میدیا-

وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرایکرد دوای ریککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان بەغدا و هەرێم و کۆمپانیاکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

حه‌یان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند "دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ هەناردەكردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان بە رێگای بۆری (عیراق-تورکیا) دەستیپێکردەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ یەکەمجارە بەغدا نەوتی بەرهەمهێندراو لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت ‌و بەرپرسیارە لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ  عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan