ئابووری
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد رۆژی دووشەممە 2025/10/6، مووچەی مانگی تەمموز (7)ی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مانگانە 24 ملیار دینارە و لە داهاتی ناوخۆ دابیندەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و لە بەرانبەردا ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاش چوار هەزار و 100 مامۆستایە".
ب ح

بیروڕا