ئابووری
حکومەتی هەرێم چەند رێکارێک دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدا چەند رێکارێکی دارایی و کارگێڕی دەگرێتەبەر.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "بۆ لەمەودوا ئەو داهاتەی کە پەیوەستکراوە بە رادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی عیراق زووتر کۆدەکرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمڕۆوە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەکان کۆدەبێتەوە تاوەکو خەرجییەکان کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی زووتر 120 ملیارەکەی بەغدا ئامادە بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە وەزارەتەکان بۆ کۆکردنەوەی 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ تاوەکو زووتر رادەستی بەغدا بکرێت".
ب ح

بیروڕا