ئابووری
داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/10/6، بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان دوای رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی لە رێگەی کەشتییەوە فرۆشرا.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رایگەیاند "بەپێی ئەو نرخەی دیارکراوە بۆ هەر بەرمیلێک لە نەوتی هەرێم بە 65 دۆلار فرۆشراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهای ئەو نەوتەی کە ئەمڕۆ فرۆشراوە 65 ملیۆن دۆلار بووە و رۆژانە نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە دەگاتە بەندەری جەیهان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە 2025/9/27، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جەیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەى بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس لە 2023/3/25وە راگیرابوو.
ب ح

بیروڕا