ئابووری
سۆمۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نه‌وتى عیراق ناسراو به سۆمۆ رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كى نزیكدا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیا سۆمۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "رێككەوتنی هەناردەی نەوتی كوردستان تا كۆتایی مانگی 12یە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دوای ئەوكاتەش درێژ دەكرێتەوە و تازە نەوتی هەرێم راناوەستێتەوە".
وتیشى "هەرێمی كوردستان هاوسنوورە لەگەڵ توركیا، بەمەش عیراق دەتوانێت سوودی زۆری لێ وەربگرێت، كوردستان بكاتە ناوەندێكی ستراتیجی و گرنگیی فرۆشتنی نەوت و رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، چونكە بۆ عیراق باشترە ڕێگەیەكی تری فرۆشتنی نەوتی هەبێت جگە لە بەسرە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەبێت عیراق ریككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان، بكاتە هاندەرێك بۆ ئەوەی پڕۆژەی تری گەورەی نەوت جێبەجێ بكرێن و ببەسترێنەوە بە ئەوروپا، رۆژانە هەناردەكردنی نەوتی كوردستان زیاد دەبێت و پاش ماوەیەكی تر رێژەكە دەگاتە 400 هەزار بەرمیل له رۆژێكدا".
ع
بیروڕا



