ئابووری
بەغدا لە پشكی هەرێم قەرزەكانی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد حکومەتی عیراق دەیان ملیار دۆلاری لە بانكە نێودەوڵەتییەكان قەرزكردووە و هەرێمی کوردستانی لەم قەرزانە بێبەشکردووە.
عەبدولحەكیم خەسرەو، بەرێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوونی هەرێم رایگەیاند "بەغدا لەساڵی 2015ەوە نزیكەی 50 ملیار دۆلاری قەرزی دەرەكی كردووە و هەوڵیداوە زامنی بودجەی بەكارخستن بكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق بڕی 79 ملیار دیناری لە قەرزەکان داوەتەوە کە بەشێکی لە پشكی بودجەی هەرێمی کوردستان بڕبوە و قەرزەکانی پێداوەتەوە".
ب ح

بیروڕا