ئابووری

وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد هەفتەى داهاتوو بڕیار لە خەرجکردنى مووچەى مانگى ئاب (8) دەدرێت و هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا  پابەندى رێککەوتنەکانن.

ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "بەپێی ئاماری وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتى عێراق و کۆمپانیاى سۆمۆ، هەرێمى کوردستان 195 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رەوانەی بەندەرى جەیهان دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خەرجکردنی مووچە وابەستەیە بەرێککەوتنى نەوت کە بە باشى بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ رێککەوتن لەبارەى داهاتى نانەوتى کە هەرێمى کوردستان ئامادەى بۆ رادەستکردنى 120 ملیار دینارەکە دەربڕیوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەناردەکردنەوەى نەوت یەکێک بووە لە لەمپەرەکان و یاخود پاساوەکان کە هەمیشە حکومەتى فیدراڵى بۆ نەناردنى مووچە بەکاریهێناوە، ئێستا ئەو بیانووە نەماوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan