ئابووری

بەغدا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا چاوەڕێی حکومەتی هەرێمە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، بەغدا چاوەڕێی ناردنی داهاتی ناخۆ دەکات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئەمڕۆ چەندجارێک بەدواداچوونیان کردووە و بەغدا چاوەڕوانی 120 ملیارەکە دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا بکردایە بە دڵنیاییەوە رۆژی یەکشەممە بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب (8) ی مووچەخۆران دەدرا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر حکومەتی هەرێم 10 بۆ 12 رۆژی تر  120 ملیاری تر رەوانەی بەغدا بکات، پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی ئەیلول (9)یش خەرج دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan