ئابووری
نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی بۆ 62 دۆلار و 73 سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی نزیكەی دوو دۆلار دابەزی.
شەوی رابردوو بەهۆی سەپاندنی پێناسی گومركی بە رێژەی 100٪ بەسەر چیندا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە، نرخی نەوتی بە رێژەی 4٪ دابەزی كە دەكاتە دوو دۆلار و 49 سەنت.
سەپاندنی رێژەی 100% بەسەر چیندا لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو وڵاتە جارێكیتر هەناردەكردنی كانزا دەگمەنەكانی بۆ ئەمەریكا سنووردار كرد كە ئەوەش توڕەیی ترەمپی لێكەوتەوە و بە تەنها پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خۆی سەپاندنی ئەو رێژەیەی باجی راگەیاند.
لە لایەكی تریشەوە ئاگربەستی غەززە و زیادكردنی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەس و كەمبوونەوەی خواست، هۆكارن بۆئەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە داببەزێت.
ئ پ
بیروڕا



