ئابووری
لێدوانێکی ترەمپ زیان بە جیهان دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری ئابووریی و دراوە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایکرد بەهۆی لێدوانێکی سەرۆکی ئەمەریکاوە گەورەترین زیان بەربازاڕەکانی دراو و پشکی کۆمپانیاکان کەوتووە.
جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی هەڕەشەی سەپاندنی 100% بەسەر کاڵاکانی چین لەلایەن دۆناڵد ترەمپ زیانی 1.6 تریلیۆن دۆلار بە بازاڕی پشکەکانی ئەمەریکا گەیاند".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشکەکانی کۆمپانیا ئەپڵ 1،44%، بەهاکەی دابەزی و کۆمپانیای ئەلیکترۆنی 1،17%، زیانی بەرکەوت هەروەها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و چەند کۆمپانیایەکی تر کە هەرێمی کوردستانیش بەدەرنییە لە زیانەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان مامەڵە بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەکەن و ئەوانیش زەرەرمەندبوون، لێدوانەکانی ترەمپ کاریگەریی لەسەر بەهای زێڕ و زیو هەبووەو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە".
ب ح

بیروڕا