راپۆرت
دوو زلهێزه‌كه‌ى جیهان باسى چییانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆریاى باشور، هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و شى جین پینگ، سه‌رۆكى چین، كه به دوو له جه‌مسه‌ره زلهێزه‌كه‌ى جیهان داده‌نرێن كۆبوونه‌وه و نزیكبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوانیان هه‌بووه.
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بڵاویكرده‌وه "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا باسى له‌وه‌كردووه کۆبوونەوەیەکی "گەورە"ی لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینیەکەی ئەنجامداوە و به‌و هۆیه‌وه باج لەسەر کەلوپەلی چینی کەم دەکاتەوە لە 57%ه‌وه بۆ %47".
هه‌روه‌ها "ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووه لەگەڵ چین گەیشتوونەتە ریککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی باج لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی کڕینی سۆیا ئەمریکییەکانی پەکین، گەرەنتی بەردەوامی هەناردەکردنی کانزای زەوییە دەگمەنەکان و توندکردنەوەی کۆنترۆڵی بازرگانیی نایاسایی بە فێنتانیڵ".
ترەمپ ڕوونیشیکردەوە "هەردوولا گەیشتوونەتە کۆمەڵێک رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییە بازرگانییەکان، سەرۆک شی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێکردنەوەی کڕینی فاسۆلیای ئەمه‌ریکی".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ى دوو كاتژمێری خایاند، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیانكرد، هه‌روه‌ها پرسى شه‌ڕى ئۆكرانیا و شه‌ڕى تایوان یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌كه، شى جین پینگ، رایگه‌یاند "پێشكه‌وتنه‌كانى له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو به‌لاى تره‌مپه‌وه نایاسایی بوون".
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و كۆمپانیا‌و بانكه جیهانییه‌كان چاویان له‌سه‌رى بوو، بووه هۆكارى خاوبوونه‌وه‌ى بازرگانیی و له‌نێوانیشدا زێڕ و دابه‌زینى بۆ خوار 4000 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
ع
بیروڕا


