راپۆرت
به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌مساڵ 400 ته‌ن بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان رایگه‌یاند به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان 400 ته‌ن بووه، ده‌شڵێت، خواستێكى زۆر له‌سه‌ر هه‌نگوینى كوردستانه به‌ڵام ناوێرین بینێرینه ده‌ره‌وه.
عارف شێروانى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داتایه‌كى فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ست نییه له‌باره‌ى به‌رهه‌مى هه‌نگوین له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له رێگه‌ى خۆمانه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان كه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌نگه‌وانان هه‌یه، توانیومانه ئامارێك كه نزیك بێت پشتڕاست بكه‌ینه‌وه".
وتیشى "به‌و پێیه به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان 400 ته‌ن بووه، ساڵى رابردوو هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى هه‌نگوینى نه‌گه‌یشته 60 ته‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر باشبووه به‌راورد به پار".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خواستێكى زۆر له‌سه‌ر هه‌نگوینى كوردستان هه‌یه له لایه‌ن وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام ناوێرین هه‌نارده‌ى بكه‌ین، چونكه ئه‌وكات هه‌نگوینى هاورده شوێنى به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گرێته‌وه و ئه‌و هه‌نگوینه‌ش كه هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت باش نییه و كه‌ڵكى نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "ساڵانه هه‌رێمى كوردستان پێوییستى به 525 ته‌ن هه‌نگوین هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ، ئه‌مساڵ به‌رهه‌م له‌و بڕه كه‌متره، بۆیه نامانه‌وێت هه‌نگوین بنێرینه ده‌ره‌وه تا هه‌ر له‌ناوخۆى خۆمان بمێنێته‌وه و ئه‌و هه‌نگوینه هاورده‌ى كه ده‌هێنرێته كوردستان جێگه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ نه‌گرێته‌وه".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان ئاشكرایكرد "كۆمه‌ڵێك كه‌س دروستبوون بازرگانیی به‌ناوى ئایینه‌وه ده‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ریكلام ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌وان بێت چونكه به‌دواداچوونمان كردووه و ته‌نها كڕین و فرۆشتن ده‌كات، خۆن کردووە بە مەلاو سوێند له‌سه‌ر هه‌نگوینه‌كه‌ى ده‌خوات كه هیچ راست نییه، یان دوو كیلۆ بكڕه و ناوت ده‌چێته تیروپشكه‌وه بۆ سه‌فه‌رى عومره، ئه‌مانه ته‌نها بازرگانییكردنن به ئایینه‌وه، ته‌نها ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك رابكێشن و هیچ تر".
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 700 هه‌زار سندوق هه‌نگ بوونى هه‌یه‌و ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر له هه‌نگ له وڵاتى ئێرانه‌وه هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كرێت ئه‌گه‌رچى هه‌رێم پێویستى به هاورده‌كردنى هه‌نگ نییه.
ع
بیروڕا


