کوردستانی
هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند، کە حەوتیان بەرکەوتەی تووشبوویەکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (85)، (43)، (36) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵن".
ئاماژە بەوەشکراوە "تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە".