کوردستانی

بەم بەیانییە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانییە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێكەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە گەورەكەی كۆرۆنامان تێپەڕاندو گەیاندە قۆناغێكی باش، دەشڵێت، كاتی ئەوەیە قەرەبووی هاوڵاتیان بكەینەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لەگەڵ داوای رەواو کارو کەسابەت و ژیانی شکۆمەندانەو چارەسەرکردنی خەم و گرفت و کێشەکانتانین، پێکەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە گەورەکانی کۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێکی باش".

هەروەها" دەبێت بەردەوام پێکەوەبین، بۆ ئەوەی بەهەمومان دۆخی بژێوی خەڵک و ئابوریی دەوڵەتیش بەهەمان گیان و ئامانج و ئیرادەو سوربوون و بەردەوامبوون، چارەسەربکەین".

باسی لەوەشكردووە "ئیتر کاتی ئەوەیە بەکارکردنی شەوانەو رۆژانەی بەردەوام، لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی تاک و گشتیی و پابەندبونمان بە رێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە، قەرەبووی بەشێک لە زیان و نەهامەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، هەفتەو مانگەکانی پێشوو، بکەینەوە".

لە كۆتایشدا دەڵێت "بەیەکەوە دەستمانپێکرد، بەیەکەوە خۆمانپاراست، بەیەکەوە کارمانکرد، هەر بەیەکیشەوە سەردەكەوین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان