کوردستانی
مژدەیەکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ بڕیاریدا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بە کۆمەڵێک رێنمایی تەندروستی نوێوە، هەروەها سوپاسی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان دەکەن کە هاوکاریان بوون و پابەندی رێنماییەکان بوون.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەریوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەکو بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی ژیانی هاوڵاتییانین، هەروەها لە ئەمرۆوە لەگەڵ کردنەوە دەرگای مزگەوتەکانین بەرووی نوێژخوێناندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "سوپاسی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنانی ئازیز دەکەین کە تا ئەمرۆ پابەندبوون بە رێنماییە تەندرستیەکان و هەر ئەوەش بووە هۆکاری سەرکەوتنمان بەسەر کۆرۆنادا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە وەکو بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەینین لە ئەمرۆوە لەگەڵ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانین بە پێی هەندێک رێکار و رێنمایی تایبەتی تەندروستی، هەروەها ئێمە ئەمڕۆ مزگەوتەکانمان پاکژکردەوە و دەرمان رشاند"
سەبارەت بە رێنماییە نوێیەکان وتی "ئێمە پێمان باشە دەستنوێژ لەناو مزگەوتەکاندا هەڵنەگیرێت و بەرماڵ بەکاربهێنرێت لە کاتی نوێژکردندا، هەروەها قەرەباڵغیەکی زۆریش دروست نەکرێت و پشکنین بۆ مامۆستایانی ئایینی و مجەوەرەکان بکرێت".