کوردستانی
مەلا بەختیار روونکردنەوە لەسەر نووسینی نامەکەی بۆ مەسرور بارزانی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی 4ی ئایاری 2020 نامەیەکی کراوەی بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان نووسی سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، لەوبارەیەوە مەلا بەختیار ئەمڕۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە نووسیوویەتی "بەداخەوە پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگیرا".
لە روونکردنەوەکەی مەلابەختیاردا هاتووە "(4/5/2020) نامەیەكی ئاواڵەم بۆ بەرێز سەرۆكی حكومەت نوسی، ئەو بڕیارە سەبارەت بە لابردنی پارێزبەندی لەسەر كاكە سۆران عومەر جێبەجێ نەكاتو، باشترە رووبەڕووی دادگای بكاتەوە. ئەمڕۆ، بڕیارەكە بەداخەوە لە پەرلەماندا بە (57) دەنگو بێ ئامادەبونی سەرۆكی پەرلەمانو بەرهەڵستی فراكسیۆنەكانی گۆڕانو لایەنە ئیسلامیەكانو نەوەی نوێو یەكێتی، پەسەند كرا ".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەیبینین كە لێكەوتەكانی خراپ دەبێ. هەروەكو چۆن، كاتی خۆی دەركردنی سەرۆكی پەرلەمانو لیستی گۆڕان، لێكەوتەی خراپیان لێكەوتەوە. بۆیە بە گرنگی دەزانم، لەمەڕ هەردوو روداوەكە راو بۆچونی خۆم دەرببڕم، هەروەها كاتی خۆی، كاتێك ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی، پێش دەركردنی سەرۆكو فراكسیۆنی گۆڕان، بەیاننامەیەكیان دەركرد، لە كۆبونەوەی رەسمیدا بە شادڕەوان نەوشیروان مستەفام گوت: كێشەی نێوان خۆتانو پارتی چارەسەر بكەن، ئەگینا پارتی بڕیاری توند دژتان دەدات. كاكە عومەری سەید عەلی پرسی: ئەگەر پارتی ئێمە دەربكات، ئێوە چی دەكەن؟ وەڵامم دایەوە: ئێمە دژی دەركردنتان دەبین. بەڵام دۆخی پەرلەمانو حكومەتی هەرێمیش تێكنادەین. مەخابن قسەكەیان بەهەند وەرنەگرم، هەتا قەوما. كاتێك روداوەكەش رویدا، لەناو یەكێتیدا، كەس بەئەندازەی من، بەرگرییان لە سەرۆكی پەرلەمانو فراكسیۆنە دەركراوەكەیان نەكرد، وەفدی یەكێتیو پارتیو جەنابی مەسعود بارزانی شایەتن، بەندە، لە كۆبونەوە هاوبەشەكاندا، چەند سوور بووم لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشەیە. مەخابن، گۆڕان نەك تەقدیری ئەم هەڵوێستەیان نەكرد، بەڵكو پێشتر تەقدیری ئەو هەڵوێستەشیان نەكرد لە 17/ی شوباتدا، یەكەمین كەس بوم لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوێستم هەبوو، رێگە نەدەین پارتی، بە هێز هەڵبكوتێتە سەر بارەگای گۆڕان. نەك تەقدیری ئەم هەڵوێستەشیان نەكرد، بەڵكو تا ئێستاش، بەشێكی پروپاگەندەی هەڵسوڕاوانیان، دژم بەردەوامە. بەڵام رۆژگار وەرچەرخاو سەرەنجام گۆڕان، لەگەڵ پارتی رێكەوتنو بەمجارەوە، دوو جاریشە بەشداری حكومەت دەكەن. كەوابێ: كیشەكانی پێشو پاش 17/ی شوبات، لەكاتێكدا دۆخی ئابوریو سیاسی كوردستان زۆر لە ئێستا باشتریش بوو، لە رێڕەوی چارەسەر دەركرابون.. بەڵام لە دوائاكامدا، هەر رێگەی چارەسەر گیرایە بەر. سیاسەتی موزایدە نەیخوارد!".
لە بەشێکی دیکەشدا هاتووە "ئەم كیشەیەی كاكە "سۆران"یش، لەو باوەڕەدام، رێگەی تری بۆ بگیریاتە بەر، كاریگەرتر دەبوو. نەك هەڵگرتنی پارێزبەندی، دیارە، سەرۆكی حكومەت، مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات.. ئەگەر دەریشكەوت، تومەتەكانی كاكە سۆران هەڵبەستراوون، یان بەهەڵە چووە، بێگومان، دادگا بڕیاری پێویست دەدات.. واش پێشبینی دەكەم، ئەوكاتە كاكە مەسرور، لە كەیسەكە خۆشبێ! لەڕاستیدا، كاتێك كاكە "سۆران" لە كۆنگرە رۆژنامەگەریەكەیدا، جەختی كردەوە كە لە "ویكیلیكس" هەواڵی گەندەڵیەكانی وەرگرتووە، لای خۆم وتم: پەلەی كردووە لە بڵاوكردنەوەی تومەتەكان! چونكە بەپێی بڵاوكراوەی "ویكیلیكس" بێ، لە سەرۆك كۆمارەوە هەتا دەگاتە سەرۆك وەزیرانی عێراقو بەرپرسە باڵاكانی تر.. هەموو گەندەڵن. بەڵام تاكو ئێستا، كۆمسیۆنی دژایەتی گەندەڵی لەعێراقدا، زۆربەی ناوە ناودارەكانی نەداوەتە دادگا".
دەڵێت "یەكەمین جارم بوو، نامەیەك بۆ سەرۆك وەزیران بنوسم. تەنانەت لە سەردەمی سەرۆكوەزیرەكانی یەكێتیشدا، نامەم ئاڕاستە نەكردوون.. هەرگیزیش، داوای هیچ داخوازییەكی شەخسیشم لە كەسیان نەكردووە. واش چاوەڕوان بوم لەپای ئەو هەموو رێزەی بەرامبەر تێكڕای لایەنە سیاسیەكان، لە پەیوەندی سیاسیدا هەمە، سەرەڕای ناكۆكی ئایدیۆلۆژیو سیاسیم لەگەڵیاندا، رێز لە داواكەم بگیرێ.. بەڵام بەداخەوە وا دیارە، برینی كێشەكان قوڵترە لە رێزی سیاسی، تازە، پارێزبەندیەكەی سەر كاكە سۆران لابرا. بەهیوام، هیچ نەبێ وەكو تاقیكردنەوەیەكی تاڵ، ئەم بڕیارە، دوا بڕیار بێت لەمبارەوە. هێشتا، رێڕەوی دادگا لەبەردەم سۆراندا ماوە. با بزانین، دوائەنجام بەكوێ دەگات. ئومێدەواریشم، ئەم كێشەیە لە پەرلەمانی كوردستانو عێراقدا، نەبێتە مایەی قڵیشی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەكان. چونكە دۆخەكە، مەترسیدارە. سەرۆك وەزیرانی تازە بۆ عێراق دانراوە. كێشەی موچەو گوزەرانیش، لە كوردستاندا، جۆشی ناڕەزایی دەخوات.. ئەم كێشەیەی لابردنی پارێزبەندی، پێویستە تەنها لە خانەی یاساییدا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێ.. نەك راكێشرێتە ناو پرۆسەی سیاسی. لەگەڵ رێزو پەرۆشیم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لە پێشەوەدا، كێشەی موچەو ریشەكێشكردنی گەندەڵی..
لەكۆتاییشدا نووسیوویەتی "دوای دوا بڕیاری دادگا لەسەر كێشەكە، لە دێڕە شیعرێكی پیرەمێرد جوانترم پێ ناوترێ كە دەفەرموێ: دەبێ بەخشندە ملكەچ كا لە ئاستی موچەخۆری خۆی سوراحی سەر فرودێنێ لە بۆ پیاڵە كە تێكا بۆی".