جیهانی

مستەفا کازمی بانگهێشتی یەکەم وڵاتی عەرەبی کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی بانگهێشتی یەکەم وڵاتی عەرەبی کرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو مستەفا کازمی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق متمانەی پێبەخشرا، جێنشینی شای سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵی ئەنجامدا وێڕای پیرۆزبایی بانگهێشتی سعودیەی کرد.
 
نوسینگەی مستەفا كازمی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی شای سعودیەی بە مستەفا كازمی راگەیاند، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە".
 
هەر لە راگەیاندراوێکدا هاتووە "جێنشینی شای سعودیە باسی لە رۆڵی عیراق کردووە لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكان لە ناوچەكە، هاوكات بانگهێشتنامەیەكیشی ئاراستەی کازمی کردووە بەمەبەستی سەردانیکردنی بۆ سعودیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان