جیهانی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا هەڵکشا
مەودا میدیا-

لە ئەمریکا رۆژ بەرۆژ رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە بەپێی نوێترین ئارماریش تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 27 هه‌زارو 300 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2 هه‌زارو 448 كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارێکی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریکی، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رِابردوودا 27 هه‌زارو 300 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ ملیۆنێك و 254 هه‌زارو 750 كه‌س.

هەروەها، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 2 هه‌زارو 448 كه‌س له‌ ئه‌مریكا به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌ 75 هه‌زارو 543 كه‌س، هەروەها  نزیكه‌ی 195 هه‌زار كه‌سیش له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب