ستایڵی نوێ

بۆ بەربانگ تەپسی پەتاتە بە مریشک ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بەربانگ تەپسی پەتاتە بە مریشک ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

تەپسی پەتاتە یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان بە تایبەت بۆ کاتی بەربانگ دەتوانین سفرەکانمانی پێ بڕازێنینەوە، شێوازی ئامادەکردنەکەی بەمشێوەی خوارەوەیە.

پێداویستییەکان

1 مریشك، 2 كیلۆ پەتاتە، 3 پیاز، خوێ بەپێی ویستی خۆت، 3 كەوچك كاری، زەیت بەپێی پێویست، ئاو.

چۆنيەتى ئامادەكردنەكەى

مریشكەكە دەشۆرێت و لەت دەكرێت ئینجا بە جیا دەكوڵێندرێت، پاشان پەتاتەكان دەشۆرێن و پاك دەكرێن پاشان بە خڕی لەت دەكرێن و لە ناو ڕۆن سوور دەكرێن، دواتر پیازەكان پاك دەكرێن و بە خڕی لەت دەكرێن ئینجا لە ناو ڕۆنێكی كەم سوور دەكرێن، كە پیازەكە سوور بوەوە كەمێك ئاوی تێدەكرێت، پاشان پەتاتە سوور كراوەكان لە ناو سینیەكی فڕن ریز دەكرێن، دواتر مریشكە كوڵاوەكە دەردەهێنن لە ناو ئاوەكەی پاشان لە بەینی پەتاتەكان دادەنرێت، هەروەها ئاوی مریشكەكە خوێ و كاری تێدەكرێت پاشان دەكرێتە سەر تەپسیەكە هەروەها پیازەكەش دەخرێتە سەری (بڵاو دەكرێتەوە)، دواتر تەپسیەكە دەخرێتە ناو فڕن (سەرەوە و خوارەوە) بۆ ماوەی 20 خولەك تا پێدەگات، بەمشێوەیە تەپسیەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد