جیهانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ئەمریکاش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسەکەی تێدایە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند، هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەشی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە نزیکەی 276 هەزار کەس، ئەمریکاش لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان تێدایە بەهۆی کۆرۆناوە، دوای ئەویش وڵاتی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دێت.
هەر بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تاوەکو ئێستا لە جیهاندا نزیکەی یەک میلۆن و 400 کەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.