جیهانی
ئەمریکا داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بۆنەی تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە رووبەرووبوونەوەی ئێراندا لەگەڵیان بن راشیدەگەیەنێت گەمارۆکانی چەکی سەر ئێران درێژ دەکەینەوە و رێگە نادەین تاران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردووە و رایگەیاند "بەهۆی چوونەدەرەوەمان لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئێستا خەڵکی ئەمریکا سەلامتترن و هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش سەقامگیرترە".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە "ئەمریکا لەدوای چوونەدەرەوەی لە رێککەوتنەکە تووندترین سزای لە مێژوودا بەسەر ئێراندا سەپاندووە، رێگریی لە تاران کردووە پشتیوانی لە تیرۆر بکات و بە ملیاران دۆلاریان بۆ خەرج بکات".
جێگای ئاماژەیە، دوو ساڵ بەسەر دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تێدەپەڕێت مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێیوایە دەرچوونیان لە رێککەوتنەکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەلامەتتر کردووە.