جیهانی
خامنەیی گاڵتە بە ئەمریكا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ئەمریكاو ئەوروپا كۆرۆنا درەنگتر سەریهەڵدا و دەیانتوانی ئامادەكاری بكەن بۆ رێگریكردن و بڵاونەبوونەوەی بەڵام نایانتوانی و تووشى شكست بوون .
ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە كۆنفرانسێكی لیژنەی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند "رۆژئاوا شكستی گەورەی تۆماركرد لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەزمونێكی خراپیان تۆماركرد و خۆشیان دركیان بەو شكستە كردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد "كۆرۆنا لە ئەمریكاو رۆژئاوا درەنگتر بڵاوبووەوە، ئەوان دەیانتوانی ئامادەكاری بكەن و رێگری لە بڵابوونەوەی بگرن، بەڵام ئەوەیان نەكرد و بە شكست بەسەریان ساغبووەوە".
دەشڵێت "وڵاتانی رۆژئاوا نەیاتوانی لەو دۆخەدا خزمەتی كەمدەرامەت و بەساڵاچوان و پەككەوتوان بكەن و بەخێویان بكەن، ئەوەش شكستێكی تریان دەردەخات".