جیهانی
حەسەن رۆحانی پەیامێک ئاراستەی مستەفا کازمی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق کرد و هیوای خواست ئێران و عێراق له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر و به‌ره‌وپێش ببرێن لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەردوو لادا.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران لە پەیامەکدا رایگەیاند "هیوادارین هاوكاری نێوان ئێران و عێراق له هه‌موو بوارێكدا به‌هێزتر و به‌ره‌وپێش ببرێن، به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكات، ئه‌مه‌ش له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان هه‌یه و پێویستی به پشتیوانی و هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه".
رۆژی 7ی ئایاری 2020 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دەنگی بە کابینەکەی مستەفا کازمی و بەشێک لە وەزارەتەکانی کابینەکەی دا و مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق سوێندی یاسایی خوارد.