جیهانی

لە جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و پاراستنیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتووچۆ بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند "بڕیاردراوە كە لەماوەی 5 رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنرێت، ئەوەش لەپێناو رێگیركردنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تاوەكو ئەو رۆژەی بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت، چالاكییە بازرگانی و ئابوورییەكان بەردەوام دەبن، رێگەش بەهاوڵاتییان دەدرێت لە سەعات 9:00ی بەیانییەوە تاوەكو 5:00ی ئێوارە هاتووچۆ بكەن".

لە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیەدا هاتووە "ئەم رێكارانە شاری مەككە ناگرێتەوە، چونكە تا ئێستاش ئەو شارە بەتەواوەتی قەدەغەی تێدا هەڵنەگیراوە".
Qaiwan
Qaiwan