جیهانی

ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بە چەقۆ دەبڕیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بە چەقۆ دەبڕیت
مەودا میدیا-

ژنێک لە وڵاتی میسر دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بێ هۆشدەکات ئەندانی نێرینەی بە چەقۆ دەبڕێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ژنەکە زانیویەتی هاوسەرەکەی لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکەدا پەیوەندی هەبووە.

میدیاکانی میسر لە زاری پۆلیسی شاری ئەسکەندەرییە لەوڵاتی میسر رایانگەیاندووە "پیاوێکی گەنج گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی نیل و ئەندامی نێرینەی بڕاوە و تووشی خوێن بەربوونێکی زوربووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیس دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات بۆیان دەرکەوتووە لەلایەن هاوسەرە تەمەن 23ساڵەکەیەوە بێهۆشکراوە و ئەندامی نێرینەی  بەچەقۆ بڕاوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "ژنەکە لەبەردەم پۆلیسدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە پیاوەکەی پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێکی دیکەدا هەبووە و بۆی چارەسەرنەکراوە، بۆیە ئەم کارەی ئەنجامداوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد