تەندروستی

پارێزگاری لە گەنجێتی خۆت بكە: پێنج رێگای گرنگ بۆ تۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری لە گەنجێتی خۆت بكە: پێنج رێگای گرنگ بۆ تۆ
مەودا میدیا-

زۆرێك لە مرۆڤەكان بە گەورەتربوونی تەمەنیان و گۆڕینی جەستەیان و كەمبوونەوەی توانایان بۆ ئەنجامدانی هەندێك ئیشوكار بێزار دەبن، هەروەها دەشیانەوێ تەمەنیان بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی گەنجێتی، بەڵام ئەوە تەنیا بە خۆزگە خواستن ناكرێت، بەڵكو پێویستە مرۆڤەكان بەشێوەیەكی رێكخراو ئەو كارە بكەن.

بەپێی ماڵپەڕی سكای نیوز ئەم پێنج رێگایە گرنگن كە بەهۆیانەوە دەتوانیت پارێزگاری لە گەنجێتی خۆت بكەیت:

یەكەم: گرنگی بە وەرزشكردن بدە ئەویش بە چوونت بۆ هۆڵەكانی وەرزش، راهێنانكردنی ئاسان و رۆیشتن بەپێ، ئەوانە دەبنە هۆی ئەوەی نەهێشتنی ژەهرە كۆبووەوەكان لە جەستەتدا.

دووەم: جگەرە مەكێشە، چونكە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی خوێنبەرەكان، هەروەها چرچ و رەشبوونی پێستت كە ئەوەش وادەكات ئاماژەكانی پیربوون لەسەر جەستەت دەربكەون.

سێیەم: ئاوخواردنەوە، ماسولكەكان جەستەت پێویستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی چالاك بمێنێتەوە، بۆیە زۆرباش دەبێت ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست ئاو بخۆێتەوە و رێگر بێت لە دەركەوتنی نیشانەكانی پیربوونی جەستەت.

چوارەم: خواردنی تەندروست بخۆ، ئەو خواردنانەی رێژەی شەكریان بەرزە دەبنە هۆكاری لەناوبردنی جوانییەكانی جەستەت و بەوەش جەستەت ماندوو و چر و لۆچ دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی سەزە و میوە گرنگی زۆری بۆ بەگەنجێتی مانەوەت هەیە.

پێنجەم: تیشكی خۆر زۆر گرنگە بۆ چالاكبوونی جەستە و پێبەخشینی ڤیتامینە پێویستەكان، هەروەها لەناوبردنی ژەهرە كەڵەكەبووەكانی ناو جەستەت، بۆیە ئەوەندەی دەتوانیت خۆت بدە بەر تیشكی خۆر و وزەی لێوەربگرە.

Qaiwan
Qaiwan