تەندروستی

بەهۆی بوونی مادەی شێرپەنجەیی تیادا فرۆشتنی جۆرە بۆدرەیەکی منداڵان راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بوونی مادەی شێرپەنجەیی تیادا فرۆشتنی جۆرە بۆدرەیەکی منداڵان راگیرا
مەودا میدیا-

بەهۆی بوونی مادەی شێرپەنجەیی تیادا کۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن بڕیاریدا فڕۆشتنی بۆدرەی منداڵانی "جۆنسۆن" لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کەنەدا رابگرێت لەبەر سەلامەتی گیانی منداڵان.

ماڵپەڕی بی بی سی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن لەبەر سەلامەتی گیانی منداڵان  فرۆشتنی بۆدرەی "جۆنسۆن"ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و کەنەدا راگرت.

ئاماژە بەوەشکراوە "کۆمپانیاکە لەماوەی رابردوودا تۆمەتبارکراوە بەوەی ماددەی " ئەسپستۆس " کە ماددەیەکی شێرپەنجەییە لە پێکهاتەی بۆدرەکەدا هەیە منداڵان توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات، هەروەها لەلایەن 16 هەزار دایکەوە واژوو دژی کۆمپانیاکە کۆکراوەتەوە داوای یاساییان لەسەر تۆمارکردووە بە تۆمەتی هەبوونی مادەی شێرپەنجەی لەو بۆدرەیەدا".

Qaiwan
Qaiwan