تەندروستی

بەپێی ساڵەكانی تەمەنت، پێویستە چەند كاتژمێر بخەویت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەپێی ساڵەكانی تەمەنت، پێویستە چەند كاتژمێر بخەویت؟
مەودا میدیا-

پێشتر لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان خستبووەڕوو كە پێویستە مرۆڤ لە شەو و رۆژێكدا هەشت كاتژمێر بخەوێت، بەڵام چەند لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەریدەخەن جیاوازی كاتژمێرەكانی خەوتن پەیوەستە بە ژمارەی ساڵەكانی تەمەنتەوە و بۆ هەموو كەس وەكو یەك نییە.

بەم شێوەیە كاتەكانی خەوتنت بەپێی تەمەنت لە شەو و رۆژێكدا رێكبخە:

یەكەم: منداڵی تازە لەدایكبوو تا تەمەنی سێ مانگی: لەنێوان 14 بۆ 17 كاتژمێر.

دووەم: منداڵی تەمەن چوار بۆ 11 مانگ: لەنێوان 12 بۆ 15 كاتژمێر.

سێیەم: منداڵی تەمەن یەك بۆ دوو ساڵ: لەنێوان 11 بۆ 14 كاتژمێر.

چوارەم: منداڵی تەمەن سێ بۆ پێنج ساڵ: لەنێوان 10 بۆ 13 كاتژمێر.

پێنجەم: منداڵی تەمەن شەش بۆ 13 ساڵ: لەنێوان نۆ بۆ 11 كاتژمێر.

شەشەم: هەرزەكاری تەمەن 14 بۆ 17 ساڵ: لەنێوان هەشت بۆ 10 كاتژمێر.

حەوتەم: كەسانی تەمەن 18 بۆ 25 ساڵ: لەنێوان حەوت بۆ نۆ كاتژمێر.

هەشتەم: كەسانی تەمەن 26 بۆ 64: لەنێوان حەوت بۆ نۆ كاتژمێر.

نۆیەم: كەسانی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرووتر: لەنێوان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر.

Qaiwan
Qaiwan