گشتی

نهێنی چیرۆكی ئەو پیاوەی 37 ساڵە بەهەڵە زیندانیكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی چیرۆكی ئەو پیاوەی 37 ساڵە بەهەڵە زیندانیكراوە
مەودا میدیا- 

ئەو پیاوەی 37 ساڵە بە هەڵەی دادوەر لە زینداندایە و مانگی مارسی 2019 ئازادكرا، لەئێستادا بەربژێرێكی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بەرنامەی "ئەمەریكا گۆت تاڵێنت" بۆ بەهرەداران، دوای ئەوەی لە وەرزی نوێی بەرنامەكەدا كە رۆژی سێشەممەی رابردوو دەستیپێكرد هەمووانی سەرسامكرد.

ئارشی ویلیامز، ساڵی 1982 تۆمەتباركرا بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر ژنێكی تەمەن 30 ساڵ، سەرەڕای ئەوەی شوێنەواری پەنجەشی لەسەر شوێنی تاوانەكە دەرنەكەوتبوو، لەگەڵ ئەوەشی سێ كەس شاهیدی ئەوەیان دا كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانەدا ولیام لە ماڵەكەی خۆیدا بووە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەریی بڕیاری زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دەركرد بەبێ بوونی مەرجی ئازادكردن.

دوای دەیان ساڵ، رێكخراوی داكۆكیكردن لە زیندانییە بێتاوانەكان بڕیاری پێداچوونەوەی بە دۆسییەكەی ولیام دا دەركرد و رایگەیاند بەرگری لێدەكات، رێكخراوەكە لەو هەوڵەیدا سەركەوتوو بوو دوای ئەوی لە مارسی 2019 ئارشی ویلیام ئازادكرا.

رێكخراوی داكۆكیكردن لە زیندانییە بێتاوانەكان سەركەوتوو بوو لە ئازادكردنی ویلیام، ساختەبوونی هەموو تۆمەتەكانی پشتڕاستكردەوە، لە مارسی ساڵی 2019 ئارشی ویلیام ئازادكرا دوای ئەوەی 37 ساڵ تەمەنی بەبێ تاوان لە زینداندا بوو، بەوەش بووە یەكێكە لە چیرۆكە سەیر و كاریگەرەكانی میدیا و دادوەریی لەسەر ئاستی جیهان.

ویلیامز بۆ چەندین ساڵی لە زیندان بینەری بەرنامەی "ئەمەریكا گۆت تاڵێنت" دەبێت، بۆیە كاتێك ئازاد دەبێت بڕیار دەدات بە وتنی گۆرانییەك بەشداری ئەو بەرنامەیە بكات. ویلیامز لە یەكەم نمایشیدا بەهرەی خۆی دەرخست و چیرۆكەكەیشی بووە جێگای سەرنجی ئامادەبووان و دادوەرەكانیش.

سایمۆن كاویڵ، دادوەری سەرەكی بەرنامەكە وتی "ئەوەی ئەمڕۆ بینیم لە هەموو ژیانمدا لەبیری ناكەم"،  دوای وتنەوەی گۆرانییەكەی خاوەنی گۆرانییەكە، پارچەیەك لە گۆرانییەكەی خۆی بەدەنگی ولیامز دانا و لەسەری نووسیبوو "چاوەكانم پڕبوون لە فرمێسك و گریام".
دادوەرەكان چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە ئارشی ویلیامز یەكێك لە بەهێزترین بەربژێرەكان بێت بۆ بردنەوەی نازناوەكە و پاداشتەكەیشی بڕێكی زۆری پارە و هەروەها واژۆكردنی گرێبەستێكە بۆ پێشكەشكردنی بەهرەكەی ویلیامز لە شوێنێكی تایبەتمەند و دیاریكراو.

بەرنامەی "ئەمەریكا گۆت تاڵێنت" بەناوبانگترین بەرنامەیە بۆ بەهرە جیاوازەكان، لە چەندین وڵاتی دیكەیش شێوازی ئەو بەرنامەیە پێشكەش دەكرێت و ناوبانگێكی زۆری هەیە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان