گشتی

بۆ كچان و كوڕان- نیشانەكانی خۆشەویستی یەكلایەنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بۆ كچان و كوڕان- نیشانەكانی خۆشەویستی یەكلایەنە
مەودا میدیا-

كاتێك كچان و كوڕان دەچنە تەمەنی هەرزەكارییەوە، تووشی هەندێك نیشانەی سۆزداری دەبن و وا هەست دەكەن كەسێك ئەوانی خۆش دەوێت، بەڵام لە راستیدا هەندێك جار ئەوە راست نییە و بەهۆی كەمئەزموونی و حەزی زۆریانە بۆ بەرامبەرەكەیان.

زۆر جار هەستێكی خەیاڵی یاخود گرنگیپێدانێكی ئاسایی وا لە هەرزەكاران دەكات لەو تەمەنەدا بكەونە خۆشەویستییەكی یەكلایەنەوە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئازاریان بدات كاتێك كاردانەوەی بەرامبەرەكەیان وەك پێویست نییە، زۆرجاریش تووشی خەمۆكییان دەكات و رەنگە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی داهاتووشیان دابنێت.

پێگەی تایمز ئۆف ئیندیا، چەند نیشانەیەكی خستووەتەڕوو كە دەریدەخات كچێك یا كوڕێك لە خۆشەویستی تاكلایەنەدایە.

دەستكردن بە گفتوگۆ
كاتێك كەسێك دەكەوێتە خۆشەویستییەوە، هەوڵدەدات زۆرترین رێگە بدۆزێتەوە تا گفتوگۆ لەگەڵ كەسی بەرامبەر بكات، بەڵام ئەگەر تۆ ئەو كەسەی كە تەنها قسە دەكەیت و بەرامبەرەكەت را و بۆچوون لەگەڵت ئاڵوگۆڕ ناكات و زۆر گرنگی نادات بە وتەكانت ئەوا دیارە هیچ تۆی بۆ گرنگ نییە.

زۆری داوای لێبوردن
كاتێك كەسێك زۆر بەلاتەوە گرنگە و دەتەوێ وای لێبكەی خۆشت بوێت و زۆربەی كات داوای لێبوردنی لێدەكەیت لەبەر هەڵەیەكی بچوكیش،  ئەوە یەكێكە لە نیشانەكانی خۆشەویستی یەكلایەنە، ئەگەر كەسی بەرامبەر گرنگی بەو هەستەی تۆ نەدات ئەوا چیتر پێویست ناكات سەرقاڵ بیت لەگەڵی چونكە گرنگ نیت بۆی ناكرێ لەبەر ئەوەی خۆشی بوێیت خۆت لەبەرچاوی بچوك بكەیتەوە.

لیستی گرنگەكان
ئەگەر تۆ بەردەوام گرنگی بە كەسێك دەدەیت و پەیوەندی پێوەدەكەیت، یاخود لە هەموو بۆنەیەكدا ئەوت بیرە، ئەوا بێگومان كەوتوویتە خۆشەویستی یەكلایەنەوە، ئەگەر ئەو كەسەش هەمان هەستی بۆتۆ نییە ئەوا پێویستە هەوڵبدەیت ئەو خۆشەویستییە بیری خۆت ببەیتەوە.

گرنگیدان بە دەنگوباسی بەرامبەر
ئەگەر تۆ بەردەوام لەهەواڵی كەسی بەرامبەر دەپرسیت و رۆژانە ئاگاداری چی دەكات، بەڵام ئەو بەلایەوە گرنگ نییە تۆ هیچ شتێكی ئەو بزانیت، ئەویش یەكێكە لە نیشانەكانی خۆشەویستی یەكلایەنە و پێویستە بەردەوام نەبیت لەسەر ئەو هەواڵپرسینە.

كەوتنە كێشەوە
ئەگەر لەكاتی بوونی كێشەیەكدا تەنها تۆ فریای كەسی بەرامبەر دەكەویت، ئەو لەكاتی بوونی هەر كێشەیەكدا بەلایەوە گرنگ نییە و یاخود دەڵێت سەرقاڵم، ئەوە هیچ گرنگی بە تۆ نادات و لای ئەو كەسە ژمارە نیت، بۆیە دەبێت هەوڵبدەیت ئەو خۆشەویستییە تاك لایەنەیە لەبیر خۆت ببەیتەوە.


Qaiwan
Qaiwan