عیراقی

عادل عەبدولمەهدی ئیدانەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عادل عەبدولمەهدی ئیدانەی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەکات
مەودا میدیا-

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق سەبارەت بە كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "ئیدانه‌ی كوژرانی حاجی قاسم و حاجی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی عێراقی و ئێرانی ده‌كه‌م و ئه‌و شه‌هیدانه‌ سیمبوڵی گه‌وره‌ بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا".

لە پەیامەکەدا هاتووە "كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كی عیراقی كه‌ پۆستێكی ره‌سمی هه‌بووه‌، به‌ دوژمنكاری بۆ سه‌ر عێراق و حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت". 

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی پاكتاوی كه‌سایه‌تییه‌ عیراقییه‌كان و وڵاتی دۆستی عیراق له‌ ناو خاكی عیراقدا به‌ پێشێلكارییه‌كی بێ پێچ و په‌نای سه‌روه‌ری عیراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی وڵات و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کردەوانە پێشێلكردنێكی روونی مه‌رجه‌كانی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عیراق، كه‌ ده‌بێت رۆڵیان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقكردن بێت به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێکی موشەکی لە نزیک فڕکەخانەی بەغدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، سەرۆکی فەیلەقی قودس و ئەبو موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی کوژران.


Qaiwan
Qaiwan