گشتی
بنەماكانی هاوسەرگیریی سەركەوتوو چین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خێزانی سەركەوتوو و بەختەوەر كاریگەریی زۆری لەسەر پەروەردەكردنی منداڵ و داهاتووی كۆمەڵگا هەیە، ئەم رێگایانە گرنگن بۆ ئەوەی لە ژیانی خێزانیدا سەركەوتوو بیت:
یەكەم: زانین و شارەزابوون لە سیفەتەكانی یەكتر، كاتێك ژن و پیاوێك پێكەوە لە چوارچێوەی ماڵدا دەژین، ئەوا گرنگە زیاتر لەبارەی حەز و رەوشت و سروشتی یەكترەوە بزانن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كەمترین كێشە دروست ببێت.
دووەم: رێزگرتن لە یەكتر و لە ئەندامانی خێزانی یەكتر زۆر گرنگە، ناكرێت بەهۆی بوونی كەموكوڕییەكی ناسەرەكییەوە ژن و پیاو بێ رێزی بەرانبەر بە یەكتر بكەن، بەڵكو چەند رێزی یەك و خێزانی یەكتر بگرن هێندەی خۆشەویستی و یەكتر ویستن لە نێوانیاندا زیاتر دەبێت و ئەوەش بۆ خێزانی بەختەوەر گرنگە.
سێیەم: پێزانین و دەستخۆشیكردن لە كارە باشەكانی یەكتر، ژنان زیاتر پێیان خۆشە پیاوەكانیان نرخ بدەنە كار و ماندووبوونەكانیان، بەتایبەت ئەگەر ئەو دەستخۆشییكردنە لەبەردەم خوشك و برا و دایك و باوكیاندا بێت.
چوارەم: گرنگیدان بە یەكتری لە نێوان ژن و پیاو كارێكی زۆر گرنگە و دەبێتە مایەی خۆشی و بەختەوەریی بۆ خێزان، بەپێچەوانەوە پەراوێزخستنی یەكتر كارێكی زۆر خراپە و پەیوەندییەكان ساردتر دەكاتەوە، ژنان و پیاوان پێویستە زیاتر گرنگی بە ویست و كارەكانی یەكتر بدەن، بەتایبەت لە كاتی نەخۆشی و بوونی خەمۆكی و نائارامیی كە لەیەكتردا دەیبینن.
پێنجەم: دانپێدان و دەربڕینی هەستی خۆش بەرانبەر یەكتر زۆر گرنگە، هاوژینەكەت حەزی لێیە وشەی پڕ لە خۆشەویستی و سۆزی بۆ دەربڕی، پێی بڵێ ژیان لەگەڵ تۆ زۆر خۆشە و باوەڕناكەم بێ تۆ بتوانم بژیم.
شەشەم: رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی ژیانكردن گرنگە، دابنیشن و لەسەر ئەو شێوازە ژیان و پەروەردەكردنە بسازێن كە بۆ داهاتووی خۆتان و منداڵەكانتان گرنگە، ژیانی ئێوە شایانی ئەوەیە كاتی زۆر تەرخانبكەن بۆ ئەوەی بەرنامە بۆ بەختەوەریی خۆتان دابڕێژن.
حەوتەم: پیاوان و ژنان بۆ ئەوەی خۆیان دووربگرن لە كێشەی لاوەكی و بەختەوەربن باشتر هەندێكجار خۆیان لە هەڵەكانی یەكتر تێنەگەیەنن، هەندێك هەڵە هەیە شایانی ئەوە نییە كێشەی لەسەر دروستبكەی، بۆیە باشترە خۆتی لێ گێل بكەی.