راپۆرت

13 ملیۆن دەنگدەر دژی ئەردۆغان دەوەستنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


13 ملیۆن دەنگدەر دژی ئەردۆغان دەوەستنەوە
مەودا میدیا- سێلین مهەمەت، توركیا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە هەوڵدایە چەندین ملیۆن دەنگدەری گەنج بهێنێتە ریزەكانی خۆیەوە و بیانكاتە هۆكاری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا لە ساڵی 2023، بەڵام گەنجەكان ئەردۆغان رەتدەكەنەوە و لێشی دووردەكەونەوە، ئەمەش بەپێی راپۆرتێكی دوێچە فیلیە كە هەردوو رۆژنامەنووس سینەم ئۆزدەمیر و دانێل دیریا بیلۆت ئامادەیان كردووە.

راپۆرتەكە نووسیویەتی كە زاراوەی "نەوەی هەزارەكان" ئێستا لەسەر زاری زۆرینەی كۆمەڵگەی توركی بوونی هەیە، ئەوە بەو گەنجانە دەوترێت كە لەوەتەی ئاوەز و هەستیان پەیدابووە هەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارت و حكومەتەكەی دەبینن. هەروەك ئەوەش دەڵێت كە ئەو نەوەیە چێژ لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی وەردەگرن و لەگەڵ پەیدابوونی ئامێری دەستیی تەلەفۆن گەشەیان كردووە.

نەوەی هەزارەكان كێن؟
گەنجەكان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لەشێوەی شۆڕش و هاشتاگدا رووبەڕووی ئەردۆغان دەبنەوە، ئەوان بە نەوەی (Z) ناودەبرێن، ئەو نەوەیەن كە لە نێوان ساڵی 1995 و 2010 لەدایكبوون و ژمارەیان بە نزیكەی 13 ملیۆن گەنج مەزەندە دەكرێت و رۆڵی یەكلاییكەرەوەیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكی كۆماری توركیادا دەبێت. زۆرینەی ئەوانەش بۆ یەكەمینجارە توانای دەنگدانیان دەبێت.

موراد گیزتچی، سەرۆكی پەیمانگەی Gezici Araştir Merkezi دەڵێت "ئەو نەوەیە یاریكەری سەرەكی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی توركیان لە 2023"، ئەوەشی وتووە "گەنجەكان 12%ی دەنگدەرانی توركیا پێكدەهێنن و دیارترین و بنەڕەتیترین داواكانیان بریتییە لە داهاتی تاك و دادپەروەری".

بۆ ئەوروپا كۆچ دەكەن
پەیوەندیدار بە بارودۆخی ئابوورییەوە وا دەردەكەوێت گەنجەكان وەكو پێشوو سوورنین لەسەر پشتیوانیكردنی پارتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، رێژەی بێكاری ئەو گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵە بەرزبووەتەوە بۆ 25% ئەویش بەپێی ئامارێكی نووسینگەی سەرژمێریی توركیا، هەربۆیەشە زۆرێك لە گەنجانی توركیا بەرەو ئەوروپا كۆچ دەكەن كە ئەوەش لە داهاتوودا كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری و بازاڕی توركیا دەبێت.

ئەردۆغان دڵی لای پیرەكانە
نەزیهە ئۆنۆر كورو، زانای سیاسی توركی رەخنە لە حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرێت، ئەو پێی وایە "پارتی داد و گەشەپێدان كە پارتێكی ئیسلامی پارێزگارە و بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا كەوا پارتێكی توندڕەوە، پێكەوە لە پلەی یەكەمدا گرنگی بە پیرەكان و پارێزگارەكان و دانیشتوانی شوێنە دوورەكان دەدەن، بۆیە ئەوان دووركەوتوونەتەوە لە شێوازی گەنجانەی ژیان".

ئەو زانای سیاسییە ئەوەشی وتووە كە "هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی توركیا لە ساڵی 2023 دەبێتە خاڵێ‌ گۆڕانكاری، ئەگەر نەوەی هەزارەكان كاری بۆ بكەن و تیایدا بەشداربن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان