عیراقی

فواد حسێن لەسەر سپیكردنەوەی پارە لە عیراق هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


فواد حسێن لەسەر سپیكردنەوەی پارە لە عیراق هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا كه بۆ یەكێتی ئەوروپای ناردووە بڕیارەكەی ئەو یەكێتییەی رەتكردووەتەوە لە بارەی خستنە لیستی عیراق وەك یەكێك لە وڵاتە مەترسیدارەكان بۆ سپیكردنەوەی پارە و تیرۆر.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق هاتووە "فواد حسێن، بڕیارەكەی یەكێتی ئەوروپای رەتكردووەتەوە كە عیراق وەك یەكێك لە مەترسیدارترین وڵاتەكان دیاریكراوە بۆ سپیكردنەوە و هاوكاریكردنی تیرۆر".

هەروەها باس لەوەكراوە " لە عیراق یاسای تایبەت دەرچووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانە و داواكارین ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرێتەوە".

پێشتر یەكێتی ئەوروپا عیراقی وەك یەكێك لە وڵاتە مەترسیدارەكان لە لیستی وڵاتان دانابوو بۆ هاوكاریكردنی تیرۆر و سپیكردنەوەی پارە.
Qaiwan
Qaiwan