جیهانی
سەرۆکی بەرازیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی وڵاتی بەرازیل تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لەدوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
سەرۆکی وڵاتی بەرازیل تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لەدوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
جاییر بۆلسێنارۆ، سەرۆکی بەرازیل لەکاتی قسەکردن بۆ میدکانی وڵاتەکەی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا دووشەممە پشکنینی کردووە و ئەنجامەکەی ئەرێنی بووە.
لەدرێژەی قسەکانیدا بۆلسێنارۆ وتی "یەکشەممە هەستم بە نەخۆشی دەکرد و رۆژی دووشەممە خراپتریش بووم و هەستم بە ماندوویێتی دەکرد و ماسولکەکانم ئازاریان دەدام، پلەی گەرمیی جەستەشم گەیشتبووە 38 پلەی سیلیزی، بە رەچاوکردنی ئەو نیشانانە، پزیشکی سەرۆکایەتی پێشنیازی کرد پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەم، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەرێگەی پەیوەندیی تەلەفۆن و ڤیدیۆوە کاری وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات تاوەکو بە تەواوەتی ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەرێگەی پەیوەندیی تەلەفۆن و ڤیدیۆوە کاری وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات تاوەکو بە تەواوەتی ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت".