جیهانی

ئه‌ردۆغان: دڵته‌نگم به‌شه‌هیدبوونی قاسمی سوله‌یمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان: دڵته‌نگم به‌شه‌هیدبوونی قاسمی سوله‌یمانی
مه‌ودا میدیا-

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا هاوخه‌می خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ كوژرانی قاسمی سوله‌یمانی و ده‌ڵێت له‌ توڕه‌یی خه‌ڵكی ئێران و رابه‌ر و سه‌رۆكه‌كه‌یان تێده‌گه‌م و ناوبراو به‌شه‌هید وه‌سف ده‌كات.

له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا وتوویه‌تی سه‌رسام بووم به‌مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی قاسمی سوله‌یمانی له‌ عیراق و به‌وه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆر شوێن ته‌رمه‌كه‌ی كه‌وتوون.

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی وتووه‌، ئه‌مریكا به‌كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان