کوردستانی
چارەسەری کۆرۆنا دۆزرایەوە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش پێشوازی لێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) دەكات، كە تایبەتە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان دەکەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێCOVID19، بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە وڵاتی وەکو رووسیا و ژاپۆن ... هتد، لە کاتی ئێستادا بەکاردێت و لە رێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت، و ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا، بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا، بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی رێژەی مردن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان و لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هان دەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاووڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنا".
باس لەوەشکراوە "لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە، کە هاووڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و رێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین رێکارن کە پێویستە هەموو هاوڵاتییان پێوەی پابەندبن".