جیهانی

ئێران و سوریا رێككەوتنێكی گرنگیان واژۆ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران و سوریا رێككەوتنێكی گرنگیان واژۆ كرد
مەودا میدیا-

دوای سەردانەكەی سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا، ئێران و سوریا بۆ درێژەدان بە هاوكارییەكانی نێوانيان و دژایەتی كردنی تیرۆر رێككەوتنێكی فەرمییان واژۆ كرد و وەزیری  بەرگری سوریاش دەڵێت، ئێران و سوریا پەیوەندی بەهێزیان هەیە.

رێککەوتننامەکە بە بەشداری ژەنەراڵ عەلی عەبدوڵا ئەیوب، وەزیری بەرگری و جێگری فەرماندەی سوریا، هەروەها سەرلەشکر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئێران واژۆ کرا.

عەلی عەبدوڵا ئەیوب، وەزیری بەرگری سوریا وتی " هەردوو وڵات ساڵانێكە پەیوەندی بەهێز و پتەویان هەیە، سەرەڕای ئەو هەموو مەترسییانە بەڵام هاوكارییەكان لە رووی سەربازی و ئەمنییەوە لە نێوان هەردوو وڵات درێژەی هەیە".

هەروەها محەمەد باقری رایگەیاند " ئێمە جدین لە هاوكاری و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان بەتایبەت سوریا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان