جیهانی
ترەمپ هەڕەشەیەکی توند دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی ئەمەریكا ھەڕەشەی ھێرش کردنەسەر ئێران دەکات و کە باس لە هێرشکردنەسەر 52 بنکە و ناوەندی گرنگی ئێران دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "ئێران زۆر بەخراپی و خوێناوی باس لە بە ئامانجکردنی پێگەکانمان دەکات، چونکە ئێمە جیهانمان لە کۆڵ سەرکردە تیرۆریستیەکەی ئەوان کردەوە، کە چەندان ئەمەریکی و خەڵکی تری بەکوشتداوە".
ترەمپ نوسیویشیەتی "52 ئامانجی ئێرانیمان دەستنیشانکردووە، وەک ئەو پەنجاو دوو بارمتە ئەمەریکییەی چەندین ساڵە لە ئێران دەستبەسەرکراون، ئەم ئامانجانەش شوێنی زۆرگرنگ و هەستیار و کولتووریی ئێرانیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەگەر ئێران هەر هێرشێک بکات پەشیمانی دەکەینەوە و ئەمەش هۆشدارییەکی ئاشکرای ئێمەیە".