کوردستانی
بەهۆی مەراسیمێكەوە سلێمانی لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنێ هەینی، مەراسیمی بە خاك سپاردنی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزان لە سلێمانی ئەنجامدرا، تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە دڵنیاییەوە لە رۆژانی داهاتوودا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هاتنی ئەو دەروێشانە بۆ سلێمانی بەبێ پشكنین و ئەنجامدانی مەراسیمی فراوان، دۆخێكی خراپ لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت".
باسی لەوەشكرد "ماوەیەك بوو دۆخی خۆپارێزی لە سلێمانی زۆر باشبوو، بەریەككەوتن كەمتربوو، بەڵام ئەوەی دوێنێ روویدا، هەروەها هاتنی ئەو دەروێشانە دۆخەكە خراپ دەكات لە داهاتوودا".
رەتیشی كردەوە دوێنێ هیچ پزیشكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی بەهۆی كۆرۆناوە داغڵ كرابێت و گیانی لە دەستدابێت، بەڵام وتی "مەراسیمەكەی دوێنێ و هاتنی ئەو دەروێشانە لە داهاتوودا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شارەكە بۆ تووشبوون بە كۆرۆنا".
هاتنی هەزاران دەروێش لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ سلێمانی بەبێ پشكنین و ئەنجامدانی مەراسیمی بەخاك سپاردنی شێخی كەسنەزان بە ئامادەبوونی دەیان هەزار هاوڵاتی، مەترسی گەورەی لەسەر سلێمانی دروستكردووە و پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا بەلێشاو تووشبوونی بە كۆرۆنا لە شارەكە تۆمار بكرێت.