کوردستانی

پارتی كۆنگرە نابەستێت و مەودا میدیا هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی كۆنگرە نابەستێت و مەودا میدیا هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی چواردەیەمینی پارتەكەی ببەستێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە کۆسپێک لەبەردەم بەستنی کۆنگرەكەی پارتی، ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت "بەستنی کۆنگرە دوادەکەوێت".

د.ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەستی کۆنگرەی چواردەیەمینی پارتی بە مەودا میدیای راگەیاند "پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگربوو لەوەی کە ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرە بکرێت، بۆیە لەبەر ئەم هۆکارەش بەستنی کۆنگرە دوادەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەستنی کۆنگرە پەیوەستە بەوەی کەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و ئەو کاتە بڕیار دەدەین چی بکرێت و کەی کۆنگرە ببەسترێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی میرخان وتی "بڕیارە یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری کۆنەبوونەوەیان نادیارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن